هەولێر.. بەرگدوورێك دەستگیركرا “كامێرای لەنێو شوێنی خۆگۆڕینی ژناندا داناوە”

لە هەولێر بەرگدوورێكی پیاو كە كامێرای لەنێو شوێنی خۆگۆڕینی ژنان داناوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەرگدوورێکی پیاو دەستگیرکرا، کە جلوبەرگی خانمانی دووریوە و کامێرای لە ژووری خۆگۆڕیندا داناوە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “لە ڕێگەی دانانی مۆبایلەوە، بەرگدوورەكە هەوڵیداوە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو خانمە تۆماربكات کە سەردانی کردووە”.

سەبارەت بە چۆنیەتی ئاشكراكردنی، هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەكرد، “کچێک پاش ئەوەی بە مۆبایلەكەی زانیوە كە لەشوێنی خۆگۆڕین داندراوە مۆبایلەكەی بردووە بۆ پۆلیسی ڕۆژهەڵاتی هەولێر و سكاڵای تۆماركردووە”.

“پاش ئەوەی بەرگدوورەكە پەیوەندی بە مۆبایلەكەی خۆیەوە كردووە، پۆلیس پێیان وتووە وەرە مۆبایلەكەت ببەرەوە لای ئێمەیە، كە چووەتە بنكەی پۆلیس، دەستگیركراوە”، وەك وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكەمجارە لە هەولێر ئەو حاڵەتە ئەنجامبدرێت و دەبێت هەوڵبدرێت دووبارە نەكرێتەوە”.

“بەرگدوورەکە خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە و تەمەنی 36 ساڵە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بە مادەی 402ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە و بڕیاری سزادانی لای دادوەرە”، وەك وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پێدانی موچەی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین دەدوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردنەوە، لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران، پۆلیسی راپەڕین وردەکاریی رووداوەکە دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی…
Total
0
Share