(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بەبێ مێسی لە ئیڵچی بردەوە

بەرشلۆنە بەبردنەوەی لە ئیڵچی گەڕایەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لالیگا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 20ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر ئیڵچی تۆمارکرد.

بەرشلۆنە بەبێ بەشداری لیۆ مێسی لە یاریگای مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ بووە میلانی ئیڵچی و یاری نێوانیان بە بردنەوەی کەتەلۆنیەکان بە ئەنجامی (2-0) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی بارسا گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 39 فرینکی دی یۆنگ گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی کومان هێرشەکانیان چڕتر کرد، لە خولەکی 89 ڕیکی پوج گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا یاریزانانی ئیڵچی هەوڵی بێوچانیاندا بۆ هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (37) خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت

یانه‌ی ئینته‌ر میلان حه‌وته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر ساسولۆ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share