ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بایدن و ئەردۆغان

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی کۆمەڵەی جی 20دا سەرۆكانی ئەمریكا و توركیا كۆبوونەوە و بایدن جارێكی دیكە نیگەرانیی وڵاتەكەی دەربڕی لەسەر کڕینی موشەکی ئێس 400ی ڕوسی لەلایەن توركیاوە.

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، هەردوو سەرۆک لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە ژمارەیەک دۆسیە کردووە، لەوانەش پرۆسەی سیاسی لە سوریا، گەیاندنی یارمەتی و کۆمەکی مرۆییانە بۆ هاوڵاتییانی ئەفغانی کە پێویستیانە، هەڵبژاردنی لیبیا، ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی باشووری قەوقاز.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بایدن خواستی خۆی نیشانداوە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکی بونیاتنەرانە و بەرفراوانکردنی بوارەکانی هاوکاریکردن و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ تورکیادا.

لە ڕاگەیەندراوەی کۆشکی سپیدا هاتووە، جۆبادین باسی لە نیگەرانییەکانی ئەمریکاش کردووە لەسەر کڕینی موشەکی جۆری ئێس 400ی ڕوسیی لەلایەن تورکیاوە.”

هاوكات ئەردۆغان لەبارەی كۆبوونەوەكەوە دەڵێت، “باسی ئەو پشتیوانییەی ئەمریكامان بۆ پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە كرد، لە سوریادان كە ئەوەش جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە و نیگەرانیی خۆشمان لەو بارەوە پێڕاگەیاند و وتمان ئەم هەنگاوانە زیان بە هاوئاهەنگیی نێوانمان دەگەیێنێت”.

سەرۆكی توركیا دەشڵێت، باسیان لەوەش کردووە کە ئایا فڕۆکە ئێف 16ەکانی وڵاتەکەی نۆژەن دەکرێنەوە یانیش واشنتن ئێف-16ی نوێ بە تورکیا دەفرۆشێت؟.

بابەتی پێشتر

ژماردنەوەی دەستی وێستگە تانەلەسەردراوەکانی هەولێر و کەرکوک تەواو بووە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتە ناو بەنداوی سەروچاوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 85 دۆلار…
Total
0
Share