ئەمریكا هۆشداری دەدات لەوەی ڕوسیا چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

جەیك سوڵیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ترسی نیشاندا لەوەی ڕوسیا چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت و هۆشداری دا بە چین هاوكاریی ڕوسیا نەكات و وتی، ئەو كارە “دەرئەنجامێكی گەورەی دەبێت”.

“ترسێكی ڕەوا هەیە لەوەی ڕوسیا هێرشی كیمیایی لەدژی ئۆكرانیا ئەنجامبدات و ئۆباڵەكەی بخاتەئەستۆی ئەوانی دیكە”، ئەمە دوایین قسەی جەیك سوڵیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكایە لەبارەی پەرەسەندنەكانی جەنگی ڕوسیا – ئۆكرانیاوە.

سوڵیڤان هۆشداری دا بە چین لەوەی پشتیوانیی ڕوسیا نەكات، قەرەبوونی زیانەكانی نەكاتەوە كە بەهۆی سەپاندنی سزا بەسەریدا دووچاریان بووە.

جەیك سوڵیڤان، ئەم قسانەی لە دیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”دا كرد و هەڕەشەی لە چین كرد بەوەی، “پێشێلكردنی سزاكانی سەر ڕوسیا، دەرئەنجامی گەورەی دەبێت” و ڕایگەیاند، “ئەمریكا پێیوایە چین پێشوەختە زانیویەتی پوتین نیازی هێرشكردنەسەر ئۆكرانیای هەیە”.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، جەختیكردەوە كە وڵاتەكەی چاودێریی دۆخەكە دەكات بۆ زانینی قەبارەی ئەو هاوكارییەی چین پێشكەشی ڕوسیای دەكات و جەختیكردەوە، “دەستەوەستان نابین و ڕێگە بە هیچ وڵاتێك نادەین قەرەبووی ئەو زیانانەی ڕوسیا بكاتەوە، كە بەهۆی لەشكركێشی بۆسەر ئۆكرانیا دووچاریان بووە”.

ئەمریكا، چین تۆمەتباردەكات بەوەی تا ئێستا دژی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا نەوەستاوەتەوە و دەڵێت، هێشتا چین ئەوەی ڕوسیا دەیكات بە “لەشكركێشی” ناوزەدناكات و پشتیوانیی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا دەكات، دەیەوێت لەڕێگەی هاوكاریكردنی مۆسكۆوە، كاریگەریی ئەو سزایانە لەسەری كەمبكاتەوە كە بەهۆی لەشكركێشی بۆسەر ئۆكرانیا بەسەریدا سەپێندراون، بەبێ ئەوەی جۆر و شێوازی هاوكارییەكان ڕوونبكاتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، وەزیری بەرگری و فەرماندە و كاربەدەستانی سەربازیی وڵاتەكەی ڕاسپارد چەكە ئەتۆمییەكانیان بخەنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، خۆرئاواش ئەوەی وەك هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی شرۆڤەكرد.

لەبارەی ئەو “هەڕەشە”یەی پوتین-ـەوە، جەیك سوڵیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا وتی، “ئێمە گۆڕانكاری لە دۆخی سیستمی بەرگریی ئەتۆمیی خۆماندا ناكەین، بەڵام ڕۆژانە چاودێریی پەرەسەندنەكان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

درێژترین ئۆتۆمبێلی جیهان 30 مەترە و مەلەوانگە و یاریگای گۆڵفی تیادایە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هاڤێرتز لە دوواین ساتدا چێڵسی بەرەو بردنەوە برد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share