داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

مەحمود مەشهەدانی داوا دەکات رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران سازبکرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، مەشهەدانی داوای کردووە رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی کارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سازبکرێت.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی نۆی ئەم مانگە پشووی زستانەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی دێت و دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگرێکی گەورە لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتەوە

بابەتی دواتر

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی: هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێم شۆک دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share