هۆڵەندا 7پارچە شوێنەواری مێژووی دەداتەوە بە عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هۆڵەندا، 7 پارچە شوێنەواری وەرگرتووەتەوە کە پەیوەستە بە مێژووی کۆنی میسۆپۆتامیاوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ 8ی ئایار ئاشکرایکردووە، “باڵیۆزخانەی عێراق لە هۆڵەندا 7 پارچە شوێنەواری گرنگی بە دەستگەیشتووەتەوە، کە لەلایەن لیژنەی زانیاریی و شوێنەواری وڵاتی هۆڵەنداوە پارێزگاری لێ کراوە”.

تا ئێستاش بەشێکی زۆری ئەو شوێنەوارە مێژوویانەی کە گوزارشت لە شارستانیەت دەکات لە عێراقی ئێستا و میسۆپۆتامیای جاران، لە وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەکەن، ئەوەش دوای بە قاچاخبردنی شوێنەوارەکان لەلایەن خودی عێراقییەکانەوە.

لە ساڵی 2014 کاتێک ڕێکخراوی چەکداری داعش، بەشێک لە خاکی عێراقی کۆنترۆڵکرد، دەستی بۆ پارچە شوێنەوارییەکان و مۆزەخانەکان برد، یەکێک لەو مۆزەخانە مێژوویانەی کە لەسەردەمی داعشدا تاڵانکرا، مۆزەخانەی موسڵ بوو، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو پارچانەی بچوک بوون و دەتوانرا بفرۆشێت، فرۆشرا و پارچە گەورەکانیش شکێندران.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

بابەتی دواتر

لیدز یونایتد 3-1 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share