هاوپەیمانیی سێقۆڵی سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە

دیمەنێكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانییەكە

هاوپەیمانیی سێقۆڵی جەخت لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە دەكاتەوە و داوایەكیش ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

هاوپەیمانیی (ڕزگاریی نیشتمان) ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری سەڵاحەددین كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و لە ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، هاوپەیمانییەكەیان بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە.

دەشڵێت، لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.

هاوپەیمانییەكە داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت.

كۆبوونەوە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچووە.

جەختكردنەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە لەكاتێكدایە، پێشتر سەرجەم هەوڵەكانیان بەو ئاراستەیە شكستی هێناوە.

بابەتی پێشتر

دەرباز محەمەد: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمەتی خستووەتەپاڵم و دادگا سەنگی مەحەکە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا گرەوەکەی لە ڕیاڵ و بارسا بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share