نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا

لە شاری سلێمانی بۆ یەکەمجار نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێکی 11 ساڵ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

د. دارا ئەحمەد محەمەد پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هەستاین بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ چارەخوازێکی تەمەن 11 ساڵ کە نەخۆشییەکی دەگمەنی توشبووبوو.

وتیشی “نەخۆشییەکە بریتیبوو لە هەڵئاوسانی بۆری زراو و دروستبوونی کیسی جگەر و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی پێنج بۆ شەش کاتژمێری، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی چارەخوازەکە سوپاس بۆ خوا زۆرباشە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ یەکەمجارە لە شاری سلێمانیدا نەشتەرگەرییەکی لەم جۆرە ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پێشتر

غەریب ئەحمەد: دژ بەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان دەبێت

بابەتی دواتر

دوو کەس لەسەر کوشتنی منداڵە تەمەن 10 ساڵانەکەی کەرکوک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share