دوو کەس لەسەر کوشتنی منداڵە تەمەن 10 ساڵانەکەی کەرکوک دەستگیرکران

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، لەسەر رووداوی کوشتنی منداڵە تەمەن 10 ساڵانەکەی کەرکوک دوو کەس دەستگیرکران.

دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان کە لەلای مامی دەمایەوە و شوێنی ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە بوو، دوێنێ گەیەندرایە نەخۆشخانە ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

هاوکات، کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لەسەر ئەو رووداوە راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
Total
0
Share