لە ڕووداوێكدا لەسەر ڕێگای هەولێر – كەركوك پێنج كەس بوونە قوربانی

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: ئاسۆ ئەحمەد

بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر-كەركوك سێ كەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیكەش بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكیی هەولێر – كەركوك ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری كیا / سۆرینتۆ و هیۆندای / ئەلنترا ڕوویدا.

پەیامنێرمان لە شوێنی ڕووداوەكەوە پێیڕاگەیاندین، هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بە ئاراستەی كەركوك هاتوون و بەرامبەر گوندی بیبانی پێكیانداداوە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندایەكە بەتەواوی سووتاوە.

وتیشی، لە ئاكامی ڕووداوەكەدا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

شوێنی ڕووداوەكە 25 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەركوكەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share