کەشناسیی: شەپۆلێكی سەرما و سۆڵەی سەخت بەڕێوەیە

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەی سەخت عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی سەختی سەرماو سۆڵە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بەجۆرێک کە لە هەندێک شوێن دەچنە ژێر سفرەوە.

وتیشی “لە بەشێكی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ سفر دادەبەزن و شارەکانی هەولێر و دهۆک بە 1 پلەی سیلیزیی و سلێمانی و نەینەواش بە 2 پلەی سیلیزی دەبنە ساردترین شاری عێراق”.

ئاماژەی بەوەشدا ” لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەچەند رۆژی داهاتوودا، هاوکات بای بەهێز و تەمیش شارەکان دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
Total
0
Share