غەریب ئەحمەد: دژ بەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان دەبێت

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چەند رۆژێكە قسە و باسی پێدانی تاقیگە حكومییەکان بە کەرتی تایبەت دەكرێت بۆ ماوەی 10 ساڵ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە و دەشڵێت، “لە ئەگەری دڵنیابوون لە بەرکاربوونی ئەم کارە لە دادگای باڵای عێراق سکاڵامان دەبێت”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی هەرێم لەبری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مووچە و كەشێكی گونجاو بۆ بازاڕ، زیاتر سەرشانی هاوڵاتییانمان قورس دەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشت بە مادەی (61/دووەم) و مادەی (31/یەکەم)ی دەستوور، و لە ئەگەری دڵنیابوون لە بەركاربونی ئەم كارە نا تەندروستی و نادەستووریە و دڵنیابوونمان لە زیان و زیادكردنی نرخ لەسەر هاوڵاتییان، لە دادگای باڵای عێراق تانەمان دەبێت لەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی.

ناوبراو وتیشی، “ئەم بڕیارە جگە لە خراپكاری و قۆرغكاری دژ بە هاوڵاتیانی، هاوكات زیانی تەواویش بەر كەرتی تەندروستی دەگەێنێت لە رووی تەندروستیی تاقیگەكان و بارگرانی مادیش لەسەر هاوڵاتییانی هەرێم دروست دەكات.

داواشی لە وەزیری تەندروستی کرد، خۆیان وەك وەزارەتێكی حكومی بە باشتر لە رابردوو ئیدارەی تەندروستی ئەم تاقیگانە بدەن و واژۆی گرێبەستنامەكەیان لەگەڵ كۆمپانیای کەس بکشێننەوە، ئەمە بۆ خۆشیان و هاوڵاتییانیش باشتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: لەلایەن سیناتۆرەکانەوە بانگهێشتی ئەمریکا کرام

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەرەسمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share