وەزارەتی دارایی هەرێم: سەرجەم تێبینی و كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەمان چارەسەركردووە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا سەرجەم تێبینی و كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەمان چارەسەركردووەو تیمە تەكنیكیەكانمان بەردەوام لەگەڵ تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵ بوون تا هیچ بیانوویەك بەدەست حكومەتی عێراقەوە نەمێنیت بۆ نەناردن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە دوایین كۆبوونەوەی وەفدی هەردوو وەزارەت كە لە 15ی 12ی 2024دا لە بەغداد بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا كە تەموویلی مانگی دوانزە و ئەو بڕەی بۆ مانگی یانزە پێویستە چارەسەربكات.

دەشڵێت، “لەگەڵ ئەوەی چەند تەرخانكراوێكمان لە پشكی هەرێم لە یاسای بودجە هەیە و بەپێی یاسا دەتوانین گواستنەوە ( المناقلە )ی پێبكەین بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە، بەڵام دوای چەندین بڕیار بۆ گواستنەوەی بڕی 430 ملیار دینار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ، بەڵام كێشەی نوێ بۆ جێبەجێكردنی دروستكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هۆکاری دواکەوتنی مووچە درەنگ ناردنی لیستی مووچەیە بۆ بەغداد

شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك لە هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ لە به‌غدادەوە،…
Total
0
Share