پەرلەمانی عێراق دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم دانیشتنی لە ساڵی نوێدا دەربارەی چەند پرسێكی یاسایی ئەنجامبدات، لەنێویشیاندا “یاسای لێبوردنی گشتیی”.

میدیا عێڕاقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی “مەحمود مەشهەدانی” یەکەم دانیشتنی لە ساڵی نوێدا ئەنجامبدات دەربارەی چەند پرسێکی گشتیی و لە نێویشیاندا چەند بابەتێکی یاساییی.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەشێکی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە پرسە یاساییەکانی وەک “یاسای لێبوردنی گشتیی و یاسای باری کەسێتی و پرسی بودجە”

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕگە یاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی جیاوازی لە شەقامی عێراقیدا دروستکردووە و بەشێکی هاوڵاتییان داوا دەکەن یاساکە هەمواربکرێتەوە و کاری لەسەر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

هێزە عێراقییەکان بەرپرسی ئەمنیی داعش لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییەوە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیە دەستگیردەکات. ئەو کەسەی لەلایەن…
Total
0
Share