توێژینەوەیەک: فشاری رۆژانە ماندوویەتیی دەروونی زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە، زیادبوونی فشاری رۆژانە دەتوانێت کاریگەری راستەوخۆی هەبێت لەسەر زیادبوونی ماندوویەتی دەروونی مرۆڤ.

لیندا بلێر، دەروونناس و نووسەری کتێبی کلیلی ئارامگرتن ئاماژەی بەوەکرد، زۆر کەس هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەن کاتێک بیر لە ئەرکە زۆرەکانی رۆژانەیان دەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی بابەتەکە پەیوەندی بە سرووشتی ئەرکەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە قەبارە و زۆرییەکەیانەوە هەیە.

بلێر دەڵێت، “ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان توانای سەرنجدانی مرۆڤەکانی کەمکردووەتەوە، بەو پێیەی ئەنجامدانی زیاتر لە کارێک بووەتە تایبەتمەندییەکی باڵادەست، هەرچەندە توێژینەوەکان توانای سنوورداری مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی زیاتر لە ئەرکێک لە یەک کاتدا پشتڕاستدەکەنەوە.

پزیشکێکی دیکەش باسی لەوەکردووە، ماندوویەتی دەروونی کاتێک روودەدات کە ئەرکەکان لە توانای گونجاندنمان لەگەڵیان زیاتر بێت، جا لە مەودای کورتخایەندا بێت یان درێژخایەن.

لەبارەی زیانەکانی ماندوویەتی دەروونییەوە ئەوەی باس کردووە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک و جەستە هەیە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی خراپی سەرنجدان و زیادکردنی بیرکردنەوەی نەرێنی و بڕیاردانی هەڕەمەکی و کەمبوونەوەی وزەی مێشک و توانای رێکخستنی سۆزداری و پلاندانان کەمدەکاتەوە.

شارەزایان ئامۆژگاری کۆمەڵێک هەنگاو دەکەن بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی رۆژانە، لەوانە وەرگرتنی ماوەی پشوودانی رێکوپێک، خەوتنی پێویست و دانانی ریزبەندی بۆ ئەرکەکانی رۆژانە.

بابەتی پێشتر

لە وڵاتێکی عەرەبی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share