یونیسێف: 473 ملیۆن منداڵ لەو ناوچانە دەژین کە ئاڵۆزییان تێدایە

رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند ساڵی 2024 خراپترین ساڵبوو بۆ منداڵانی جیهان و 473 ملیۆن منداڵیش لەو ناوچانە دەژین کە ئاڵۆزییان تێدایە.

رێکخراوی یونیسێف کە تایبەتە بە کاروباری منداڵان لەجیهاندا رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ململانێ و جەنگەکانەوە، ساڵی 2024 خراپترین ساڵبوو بۆ بارودۆخ و ژیانی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا، بەجۆرێک کە مەترسییەکی زۆر لەسەر ژیان و تەندروستی منداڵان بوونی هەبوو.

وتیشی ” لە سەرانسەری جیهاندا 473 ملیۆن منداڵ لەو ناوچانە دەژین کە ئاڵۆزیی و ناکۆکییان تێدایە” و بەشێکییان روبەرووی کوژران و برینداربوون و ئاوارەبوون بوونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی 2024 بەهۆی گرژییەکانی جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی، ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی، کە منداڵان بەشێکی سەرەکی بوون تیایدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی…
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
Total
0
Share