لە وڵاتێکی عەرەبی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەکرا

سەری ساڵ

لە وڵاتی لیبیا هەر ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زاینییەوە قەدەغەکرا و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

بەپێی بڕیارەکە، سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و رێورەسمێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیردەکرێت.

بە وتەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، ئەو جۆرە رێورەسمانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامین و لەگەڵ ناسنامەی ئیسلامیبوونی وڵاتەکەدا یەکناگرێتەوە، بە تایبەت کە وڵاتەکە هاوڵاتیی هیچ ئاینێکی دیکەی تێدا نییە.

لە ئێستادا پۆلیسی وڵاتەکە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی دەستپێکردووە، هەر شوێنێک رازاندنەوەی کردبێت یان یاری ئاگرینیان ئامادەکردبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share