ڕوسیا سێهەمین ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا

سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا ئاشکرایکرد، حکومەت ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر سێهەمین ڤاکسینی کۆرۆنا و لەمەودوا ئەو ڤاکسینەش دەچێتە ڕیزی ڤاکسینەکانی دیکەوە.

مخایل میشوستین، سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 20 ی شوبات ڕایگەیاند، “ڤاکسینە نوێیەکە ناوی  (CoviVac) ە و لەلایەن ناوەندی زانستی چاماکوفەوە بەرهەمهێنراوە”.

سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ئێستا ڕوسیا تاکە وڵاتە کە سێ ڤاکسینی کۆرۆنای کاریگەری هەیە و سود لە هەر سێ ڤاکسینەکە وەردەگرێت بۆ کەمکردنەوە و هێواشکردنەوەی شەپۆلەکانی کۆرۆنا.

بەپێی زانیاری میدیا ڕوسییەکان جیاوازی ئەم ڤاکسینە لەگەڵ دوو ڤاکسینەکەی دیکەدا ئەوەیە کە لە هەمان ڤایرۆس واتە ڤایرۆسی ناچالاک دروستکراوە و ئەوەش بە ڕێگەیەکی سەرکەوتوو دادەنرێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی خودی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ڕیزبەندی کاتی دروستکردنی ڤاکسین، ڕوسیا یەکەمین وڵات بوو کە ڤاکسینی “سپۆتنیک”ی ڕاگەیاند و دواتریش ڤاکسینی “ئیپی ڤاک کۆرۆنا”ی ڕاگەیاند، بەم ڤاکیسنەی ئەمڕۆش وڵاتەکە دەبێتە خاوەنی سێ جۆر ڤاکسین.

بابەتی پێشتر

ڤالێنسیا 2-0 سێلتا ڤیگۆ

بابەتی دواتر

سلێمانی.. "تەقەكەرێك دەستگیركرا كە لە سەهۆڵەكە تەقەی كردووە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share