لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا خواردنەوەی قاوە ڕابگرە

سەرباری سوودە تەندروستییەکانی قاوە، گۆڤاری “فرۆیندین”ی ئەڵمانی ڕێنماییداوە ڕۆژانە لە 400 میلیگرام کافین زیاتر وەرنەگیرێت، هەروەها لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەی خوارەوەدا، وا باشترە خواردنەوەی قاوە ڕابگیرێت.

دڵەکزە

دەکرێت دڵەکزە لە دوورمەدادا مەترسیی هەبێت، هەروەها کافایینیش دەبێتەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکەکانی گەدە بۆ دەرەوە، ئەمە خواردنەوە گازییەکان و چاش دەگرێتەوە.

کێشەی نووستن و دڕدۆنگی

ڕێژەی بەرزی کافایین دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی نووستن و دڕدۆنگییش، بۆیە باشتر وایە لە 6 کاتژمێری بەر لە نووستندا قاوە نەخورێتەوە.

دەرکەوتنی نیشانەکانی پاشەکشە

گەر کەسێک بە هەر هۆکارێک ڕێژەی ئاسایی قاوەی خۆی نەخواردەوە و بەو هۆیەشەوە نیشانەکانی پاشەکشە(Withdrawal)ی تێدا دەرکەوت، کە چەند نیشانەیەکە تووشی ئەو کەسانە دەبێت حاڵەتی ئالوودەییان هەیە و وازیان لە بابەتی ئالوودەبوونەکەیان هێناوە و خۆیان لە ماندوویەتی و چەند نیشانەیەکی هاوشێوەی ئەنفلۆنزادا دەبیننەوە. لە حاڵەتی هەبوونی ئەم نیشانانەی پاشەکشەدا پێویستە خواردنەوەی قاوە کەمبکرێتەوە.

زیادبوونی کێشی جەستە

گەرچی قاوە هەستی تێریت دەداتێ و وادەکات حەزت بە خواردن نەبێت، بەڵام پاش لاچوونی ئەم کاریگەرییە، جەستە بە خێرایی پێویستی بە بڕێکی زۆری خۆراک دەبێت، هەروەها خواردنەوەی کوپێک قاوە لەبری ژەمێک، دەبێتەهۆی دەردانی زیاتری هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ.

بابەتی پێشتر

پەیامی بۆ مەسرور بارزانیش هەبوو <br> کاروان گەزنەیی: حكومەت بەمەبەست مووچە دابەشناكات و گەمارۆی سیاسیی سلێمانییە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. چەكدارەكانی سەرۆكی چیچان "ئازایەتی" بەرامبەر "بینایەكی چۆڵ" دەنوێنن‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share