بۆ دابەشكردنی مووچە سبەی چەند بانكێك كراوە دەبن

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مانگی 10ی ئەو مووچەخۆرانە دەدرێت كە نەیانتوانیوە مووچەكەیان وەربگرن.

رەمەك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشێك لە پێشمەرگەی لیواتایبەتەكان و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەیان وەرنەگرتووە و زانیارییان لەسەر ئەوە نەبووە كە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو پشووبووە و مووچەیان وەرنەگرتووە و چاوەڕێیان كردووە چۆڵ بێت و دواتر لە پەیوەندیدابووین و كێشەیان چارەسەركرا.

وتیشی، “رەزامەندیی وەرگیراوە و رۆژی یەكشەممە لە بانكەكانی چەرموو و چەمچەماڵ مووچەكانیان پێدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەركی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ڕووندەكاتەوە، دەڵێت، وەک یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی…
Total
0
Share