یاداشتی ناڕەزایی دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەرزكرایەوە

رووداوی سووتانی كۆگایەكی نەوتی سنووری هەولێر لە حوزەیرانی رابردوو فۆتۆ: ئەرشیف

یەكێتیی پەرلەمانتاران دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر هەڵوێست وەردەگرێت و رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە ناڕەزاییەكانی خەڵك یاداشتێكی ناڕەزایی بەرزكردووەتەوە.

پەیامی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر خرایەڕوو و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بە ناڕەزایی خەڵك و بۆ گەیاندنی بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەربارەی بە بەردەوامی بڵاوبوونەوەی گازی ژەهراوی و دوكەڵی پاڵاوگە نایاساییەكانی نەوت بەتایبەت لە هەولێر كە هۆكارێكی سەرەكیی پیسبوونی ژینگەن لە هەرێم و بوونەتە كارەساتێكی تەندروستی و هەڕەشە لەسەر ژیانی هاوڵاتییان، لەسەر پێشنیاری لیژنەی یاسایی یەكێتییەكەیان یاداشتی ناڕەزایی بەرزكرایەوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، دەستەی ژینگە و پارێزگاكان.

ئەوەش خرایەڕوو، یاداشتەكەیان بۆ پشتگیرییە لەو ناڕەزایەتییەی خەڵك بە گشتی و بەتایبەت هەولێر، كە ئەو گازە ژەهراوییە دەبێتەمایەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكانی هەناسە، پیسبوونی ژینگە، تێكچوونی سەرچاوە سروشتییەكان و دیمەنی شارەكان بەتایبەت لە هەولێر.

یەكێتیی پەرلەمانتاران لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا داواشیكرد، هەرچی زووە لایەنەكان رێكبكەون بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی نوێ، چونكە “دواكەوتنی لەم كاتە هەستیار و ناسكەی ناوچەكەدا، رەنگە كاریگەریی نەرێنی هەبێت”.

سەبارەت بە مووچەش یەكێتییەكە دەڵێت، مووچەی مووچەخۆران تاكە سەرچاوەی ژیانی رۆژانەیە كە 70 رۆژە وەریاننەگرتووە، پشتگیری لە داواكارییەكانیان دەكەین و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین ئەوپەڕی توانا و هەوڵدانی ئەنجامبدات بۆ چارەسەری بنەبڕی ئەم قەیرانەی بەرۆكی خەڵكی گرتووە و هەموو مانگێك سەرهەڵدەداتەوە.

 

بابەتی پێشتر

سعودیە مۆرێكی تایبەت بەبۆنەی بردنەوەی میوانداریی مۆندیالی 2034 دەردەكات

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە ئێوارەوە باران دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share