بەهۆی سەرماوە کاتی دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی دەگۆڕدرێت

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە سارد و سەرمایەوە کە ڕووی لە ‏پارێزگای سلێمانی کردووە، دەوامی سبەی یەکشەممەی دامودەزگاکانی سلێمانی لە کاتژمێر ‏‏10:00ی بەیانییەوە دەبێت بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ.‏

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دامودەزگا ‏حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، ‏لەبەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ‏ناوچە و گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە 23ی مانگ)، لە ‏سنووری پارێزگای سلێمانی لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر 2:00ی ‏پاشنیوەڕۆ”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان سلێمانی: تەنیا ئەو جۆرە ڕاوەماسییە ڕێگەپێدراوە کە هێمنانەیە

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کە ڕاوچییەکان دەگەڕێنەوە بۆ دەریاچەکان، هێزەکانمان چاودێرییەکانیان چڕکردووەتەوە، ئامانجیشمان لەمە…
Total
0
Share