وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم: تا ئێستا 230 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوتی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەندبوون”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “تا رۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2024، لە هەریەکە لە هەولێر 95 ملیۆن، سلێمانی و هەڵەبجە 87 ملیۆن و دهۆک 48 ملیۆن لیتر نەوت سپیی حکومەتی هەرێم بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە کە کۆی گشتی دەکاتە 230 ملیۆن لیتر”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 150 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی هەرێم سوودمەندبوون کە دەکاتە زیاتر لە 89٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم”.

سەبارەت بە نەوتی حکومەتی عێراق، سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەڵێت، “تا رۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2024، عێراق نزیکەی 15 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، لەو بڕەش زیاتر لە حەوت ملیۆن لیتر بۆ هەولێر، زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر بۆ سلێمانی و زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتری دیکەش بۆ دهۆک دابینکراوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: لە دامودەزگاكاندا پەیڕەوی جیاوازیی ئەرێنی لە نێوان ژنان و پیاواندا دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share