پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بۆ نێوەندگیری شەڕەکەی باڵەکایەتی جوڵەیان پێکراوە

جارێکی دیکە شەڕی نێوان دانیشتووانی چەند گوندێکی قەزای چۆمان و خەڵکی بەرەکەیی، کە کەمتر بە خەڵکی ناوچەکە دادەنرێن، دروستبووەوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.

سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێستا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە، گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵدەدەن نێوەندگیری لە نێوان هەردوو لایەنی شەڕدا بکەن، تا قوربانیی زیاتری لێنەکەوێتەوە”.

بە وتەی قائیمقامی قەزای چۆمان، شەڕەکە لەسەر کێشەی سنووری لەوەڕگا بووە و گوندنشینان پێیان وابووە لایەنی بەرامبەر سنووری ئەوانیان تێپەڕاندووە.

سوارە ئەکرەم، ئاشکراشیکرد، لایەنەکانی شەڕەکە خزمی یەکترن و ژن و ژنخوازیان لە نێواندا هەیە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی شەڕەکەوە کوژراو و بریندار لەلایەنێکی شەڕەکە هەیە.

ماوەی دوو ساڵە کێشەی زەویی کوێستانه‌كان، لەنێوان چوار گوندی باڵەکایەتی بەتایبەت گوندی ئێنێ لەگەڵ بەرەکەییان دروستبووە، ئەمساڵیش لە مانگی چوارەوە کێشەکە سەری ھەڵداوەتەوە.

خەڵکی ئەو گوندانە داوای چۆڵکردنی کوێستانەکانیان کردووە لەلایەن بەرەکەییان، چەندین جاریش ئاگادارکراونەتەوە، تا شەوی ڕابردوو و شەڕە تەقە ڕوویداوە و بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی قەندیل مەحمودی کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

ئەو هاوڵاتییەی لە شەڕەکەدا کوژراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چوار دەستگیركراوی دیكەی بادینان دادگایی دەكرێن

بابەتی دواتر

یەکەم گەشتیار چۆن گەشتی بۆشایی ئاسمانی کرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share