د. نەرمین مەعروف: هەمواری یاسای بودجە پەیوەندی بە مووچەی هەرێمی کوردستانەوە نییە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی باس لە هەمواری یاسای بودجەی عێراق دەکرێت پەیوەندی بە مووچەی هەرێمی کوردستانەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیای ئێستای راگەیاند، هەمواری یاسای بودجە هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی هەرێمی کوردستانەوە نییە و تەنها پەیوەندی بە گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و لە شەش دۆلارەوە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێتە 16 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە پەیوەندی بە کۆمپانیا نەوتییەکانەوە هەیە و پەیوەندی بە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە هەیە نەوەک پەیوەندیداربێت بە مووچەی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “بابەتی مووچە و بودجەی هەرێم لە هەمواری یاسای ساڵی 2025دا قسەی لەسەر دەکرێت، بەڵام تائێستا هەموواری یاساکە نەهاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە دوای ساڵی نوێوە قسەی لەسەر دەکرێت”.

لەبارەی ئەگەری پەسەندنەکردنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەندیدار بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، رایگەیاند ئەگەر تاوەکو رۆژی 9ی 12 پەسەند نەکرێت، ئەوە مانای وایە جارێ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەناکرێتەوە، بەڵام ئەگەر پەسەند بکرێت، ئەوا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی لە رۆژی دەنگداندا كێشەی پەنجەمۆریان هەبووە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەی سێ مانگی هەرێمەوە پێشنیازێک لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share