ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی لە رۆژی دەنگداندا كێشەی پەنجەمۆریان هەبووە

پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران دەستیپێكردەوە و كۆمسیۆن داوای نوێكردنەوەی زانیارییە بایۆمەترییەكان دەكات لەو كەسانەی لە رۆژی دەنگداندا گرفتیان هەبووە.

ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ئاگادارییەكدا کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران رادەگەیەنێت.

دەشڵێت، ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان نیە، ھەروەھا ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان ھەیە، بەڵام کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر یان ھەر گرفتێکی دیکەیان ھەبوە لە رۆژی دەنگدان دەتوانن سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆماربکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی زانیارییە بایۆمەترییەکانیان تا کارتی بایۆمەترییان بۆ دروستبکرێت.

بەڵگەنامەی پێویست بۆ خۆتۆمارکردن:
١-کارتی نیشتیمانی یان (پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی).
٢-کارتی زانیاری.
٣-کۆبوونی خۆراک.
٤-کارتی ئەلیکترۆنیی دەنگدانی کۆن گەر ھەبێت.

ناو و ناونیشانی ناوەندەكانی تۆمار:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامدانی سیحر و جادوو تێیدا؛ ئارایشتگایەک لە سلێمانی دادەخرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی کاری سیحر و جادووی تێدا ئەنجامدراوە، ئارایشتگایەکیان داخست. قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، داوامان لێکراوە خەمڵاندنێک بۆ زیانەکان بکەین تاوەکو قەرەبووی هاوڵاتییان بکەینەوە.…
Total
0
Share