بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی کەوتووە، پێشنیازێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق جگە لەو سێ 761 ملیار دینارەی رەوانەی هەرێمی دەکات بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ، بڕی 400 ملیار دیناری دیکەش رەوانە بکات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە، لە بودجەی خودی هەرێمی کوردستانە بەڵام داوای موناقەلە کراوە، واتە گواستنەوەی بڕە پارەیەک لە بودجەی وەربەرهێنانەوە بۆ بودخەی بەکاربردن کە مووچە بەشێکە لێی بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە درووستدەبێت.
تۆڕی میدیایی ئێستا زانیویەتی، وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی تاوەکو ئێستا نە قایلبوون بە داواکە و نە رەتیشیان کردووەتەوە، بەڵکو بابەتەکە بڕیاری لەبارەوە نەدراوە و لە تاوتوێکردنیدان.
لە دۆخێکی لەو جۆرەدا، ئەگەر تەیف سامی قایلببێت، جگە لە 761 ملیار دینار کە بۆ مووچە رەوانە کراوە، مانگانە 130 ملیار دیناری دیکەش دەنێرێت و بەو جۆرەش، نزیکەی 900 ملیار دینار لەبەردەستدا دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە، بە گوێرەی قسەی بەرپرسانی دارایی هەرێم، حکومەت بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دیناری مانگانەیە و بەو جۆرەش هێشتا کورتهێنان دەبێت، بۆ ئەو پرسە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی نییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
دابینکردنی ئاو لەم شارە وەستێندرا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایدەگەیەنێت، سەرجەم پرۆژەكانی بەرهەمهێنان و دابینكردنی ئاو وەستێندرا. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی تێكەڵبوونی…
ئەو کچەی پاسپۆرتە سویدیەکەی سوتاند گەڕایەوە عێراق
ئەو کچە عێراقییەی وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سووتاندنی قورئان پاسپۆرتە سویدییەکەی سوتاند گەڕایەوە وڵاتەکەی. هەفتەی رابردوو شەیما گادبان…
د. جەمال كۆچەر: تەیف سامی وتی مووچەی 12 مانگم بۆ هەرێم ناردووە
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزیری دارایی و ئەندامانی لیژنەی دارایی،…
رزگار حاجی حەمە: دەنگی ئێوە دەسەڵاتی كارگێریی پارێزگاكان دەگۆڕێت
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت، “سبەینێ…