سەبەتەی دەیەمی خۆراک دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، سەبەتەی دەیەمی خۆراکی 2024 دابەشدەکرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارمان بۆ هاتووە سەبەتەی دەیەمی خۆراک بۆ ساڵی 2024 بە داتای مانگی 12 دابەشبکەین، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریمان کردووە.
وتیشی، سەرەتا یان ناوەراستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی خۆراک دەکەین، چاوەروانی گەیشتنی برنجی دیکەین.
لەبارەی ماددەکانیشەوە كامەران فەتاح روونیكردەوە، ماددەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە، چوار ماددە سەرەکییەکە (برنج، زەیت، شەکر و دۆشاو) لەگەڵ لەتکەنۆک و نیسک، دابەشدەکرێن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: هەر كەسێك دەستێوەردان لە تاقیكردنەوەكاندا بكات رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا دوای بەسەركردنەوەی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی توانستی زانستی رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک کەمتەرخەمى یان دەستتێوەردانى ناڕەوا لە پرۆسەکەدا…
Total
0
Share