هاوڵاتییەک بە 175 عەلاگە خەڵوزەوە دەستگیرکرا

لە سنووری پێنجوێن، هاوڵاتییەک بە 175 عەلاگە خەڵوزەوە دەستگیرکرا و شەش کورەى خەڵوز تێکدران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى گەرمک لە دەرچونێکیاندا بۆ سنوورى پێنجوێن توانیان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن هاوکات توانرا دەست بەسەر  175 عەلاگە خەڵوز و ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکییەکى دیکەدا مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن بە هاوکاریى بنکەى گەرمک لە سنوورى  گوندى (شێرە) توانیان شەش کورەى خەڵوز تێکبدەن و دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕدراودا بگرن.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوى لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بۆ گرتنەبەری رێکارى یاسایی رادەستى دادوەر کراوە.

May be an image of 5 people and fire

May be an image of fire

May be an image of text

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی…
Total
0
Share