30 هەزار کەس بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ئاوارەبوون

دیمەنی ئاگرەکە

ئاگرێک لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 30 هەزار کەس ئاوارەبوون.

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 30 هەزار کەس ئاوارەبوون و روبەرێکی فراوان سووتاون، زیان بە کارەبای زیاتر لە 10 هەزار ماڵیش گەیشتووە.

تیمەکانی فریاگوزاری رایانگەیاند، سەرەتا ئاگرەکە لە سنورێکی کەمدا روویداوە و روبەرەکەی بچوک بووە، بەڵام بەهۆی بای بەهێزەوە ئاگرەکە فراوان بووە و ناوچەیەکی زۆری گرتووەتەوە، کە بە زیاتر لە 12 کیلۆمەتر چوارگۆشە دەخەمڵێندرێت.

دەشڵێت، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، تیمەکانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و باری نائاسایی لەسەرتاسەری ناوچەکەدا راگەیاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كە لە ئەمریكا گرێبەستی وزەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share