یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دوا هەڵوێستی راگەیاند

سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی كەمتر لە مانگێك ئیدارەی نوێی كەركوك پێكدەهێندرێت و دەشڵێت، “یەكێتی خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەكردووە سەرۆكایەتیی هەرێمیش وادەكەی دیاریكردووە و بەشداریی هەڵبژاردن دەكەین”.

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك ــ سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا ئیدارەی نوێی كەركوك پێكدەهێندرێت و خزمەتی هاوڵاتییانی شارەكە بەبێ جیاوازی دەكرێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، ئاسۆ مامەند وتیشی، ” سیاسەت و هەنگاوی یەكێتی بەرەو پێشچووە و كاندیدمان پێشكەشكردووە و لەگەڵ هەڵبژاردنین و سەرۆكایەتیی هەرێم وادەكەی دیاریكردووە و ئامادەین بۆ هەڵبژاردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share