ترس لە لافاو دەوامی چوار پارێزگا پەكدەخات

بەهۆی بارانبارینی بەلێزمە و ترس لە دروستبوونی لافاو، چوار پارێزگای باشووری عێراق دەوامی فەرمیی سبەینێیان ڕاگرت.

شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراقی گرتووەتەوە، ئەوەش مەترسیی دروستبوونی لافاوی لە چەندین شار هێناوەتە ئاراوە.

لە ئەنجامی ئەو بارانە بەلێزمەیەی ئەمشەو هەینی 5ی شوبات، چوار پارێزگای باشووری عێراق هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبار و بەنداوەكان و دروستبوونی لافاو.

لە هەردوو پارێزگای موسەنا و نەجەف، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ڕۆژی سبەینێ شەممە.

بە گوێرەی دوو ڕاگەیەندراوی هەردوو پارێزگای بابل و دیوانییە، بڕیاردراوە بەهۆی بارانی بەلێزمە و مەترسیی دروستبوونی لافاوەوە، سبەینێ شەممە 6ی شوبات، بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم خوێندنگە و فەرمانگە و دەزگاكانی ئەو دوو پارێزگایەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
Total
0
Share