بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدرێت

وەزارەتی كارەبا بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدات و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە ئێستادا بەرهەم دێت تاوتوێ دەكات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا بەشێوەیەک بەڕێوەببرێت لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بگونجێت و، سیستەمەكە لە بەرامبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێکەوتنێک پارێزراو بێت.

ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لە دهۆك كە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، بە سەرپەرشتیی ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسی یکۆنتڕۆڵی کارەبای پارێزگاکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتەكە روونیشیكردەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە.

بابەتی پێشتر

ترەمپ هەڕەشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاردی خۆماڵییەوە روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share