لەبارەی ئاردی خۆماڵییەوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق دووپاتیکردەوە، ئاردی خۆماڵی هەموو جۆرە پشکنینەکانی جۆرایەتی بۆ دەکرێت و هیچ ماددەیەکی پارێزەری کیمیایی تێدا نییە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە بەجێبهێڵێت.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق هەوڵدەدات، لە رێگەی میکانیزمێکەوە، ئاردی بەرهەمهێندراوی خۆماڵی بە فڕنی سەموون و نانەواخانەکان بدات لە پێناو ئەوەی بەکاریبهێنن لە کارەکانی رۆژانەیاندا.

جەختیشکراوەتەوە، وەزارەتەکە پاڵپشتیی پیشەسازییە نیشتمانییەکان دەکات و دەیەوێت بگاتە ئاستی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بواری بەرهەمهێنانی ئارد، لەگەڵ پابەندبوون بە دابینکردنی بەرهەمێکی تەندروست و سەلامەت بۆ بەکاربەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان…
Total
0
Share