مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانتارانی پارتی: کردارتان زیاتربێت لە قسەکردن

ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

كۆبوونەوەكە لە سەڵاحەدین بەڕێوەچووە و بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە، مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە، “ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پرۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیری و گوزەرانی ھاوڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات”.

سەرۆكی پارتی جەختیكردووەتەوە لەوەی “دەبێت گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگییەوە چارەسەربکرێن و ئەم پرەنسیپانە دەبێت لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسییەکان ڕەنگبدەنەوە”.

وەك ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە دەڵێت، مەسعود بارزانی دووپاتیكردووەتەوە كە “پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاوڵاتییانە”.

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیکردووەتەوە، “پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاوڵاتییان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاری مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێت لە قسەکردن”.

بابەتی پێشتر

دوو "جاش"ی باكووری كوردستان لە هەرێم کوژران

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پارەی خوێندکارانی تواناسازی خەرجدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share