لەبارەی مووچەی مانگی حوزەیران زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغداد بكرێت لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی تێدادەكرێت و مووچەكە دەنێردرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ گرفتێك لە مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم نەماوە و پێشتر بە كۆد نێردراوە و دواتر كراوە بە لیست و دوای تەواوبوونی وردبینییەكان مووچەكەیان دەنێردرێت.

وتیشی، “بۆ مووچەی مانگی حوزەیران هەر كاتێك لیستی مووچە بۆ بەغداد بنێردرێت لە ماوەی 24 كاتژمێردا وردبینی تێدادەكرێت و ئەگەر گرفتی نەبێت مووچەكەیان دەنێردرێت و لە دامودەزگاكانی عێراقیشدا وردبینی دەكرێت كە ئەوەش رێكارێكی كارگێڕی و داراییە”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە، “دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق و هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان گرفت لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە و دەبێت مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان دوایین تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی سزادراوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی…
Total
0
Share