کەنەدا یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی باڵندەی تۆمارکرد

کەنەدا یەکەم حاڵەتی گوماناویی ڤایرۆسی H5ی تۆمارکردووە، کە ئەنفلۆنزای باڵندەیە و لە تازەلاوێکدا دەرکەوتووە لە ناوچەی رۆژئاوا لە هەرێمی بریتیش کۆڵۆمبیا.

بەرپرسانی تەندروستیی هەرێمەکە باس لەوەدەکەن، پێدەچێت ئەو تازەلاوە ڤایرۆسەکەی لە باڵندەیەک یاخود لە ئاژەڵێکەوە بۆ گواسترابێتەوە و لە سەنتەری چاودێریی نەخۆشییەکانی منداڵان چاودێریی دۆخی تەندروستی دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەدوای سەرچاوەی نەخۆشییەکەدا دەگەڕێن و وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەش دەڵێت، هێشتا مەترسییەکان لەسەر هاوڵاتییان کەمە.

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5 لە سەرانسەری جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ باڵندە کێوییەکان و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە پەلەوەر و مانگا شیردەرەکانی ئەمریکا، چەندین حاڵەتی مرۆیی لەم دواییانەدا لە کرێکارانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و گێڵگە پەلەوەرییەکانی ئەمریکادا تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق لە ساڵێكدا بە بەهای زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردەکردووە

بابەتی دواتر

دارایی زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لە ساڵی 2025 ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لەئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو جێگیرە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share