لە یەك ڕۆژدا نزیكەی هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

پەڕینەوەی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیزەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە وەك ئەوەی دەزگای لوتكە دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت، لە یەك ڕۆژدا نزیكەی هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە كەناراوەكانی بەریتانیا.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، پەڕینەوەی کۆچبەران لە سەرانسەری کەناڵی ئینگلیزیەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ سنووردارکردنی كۆچی نایاسایی.

دەشڵێت، “سەرەڕای هەڕەشەکانی بەریتانیا و ڕێوشوێنە توندەکانی فەرەنسا، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندووە و گەیشتوونەتە خاکی بەریتانیا تائێستا لەو ژمارەیە زیاترە کە لە ساڵی 2021 تۆمارکراوە و دەگاتە 28 هەزار و 500 کەس”.

بەپێی دەزگای لوتكە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمارکرا بە گەیشتنی 960 کۆچبەر لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا لەڕێی 20 بەلەمەوە.

ڕۆژێك پێشتریش كۆچبەر بە بەلەمی ئاسایی خۆیان گەیاندە ئەو وڵاتە.

ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 22 هەزار و 670 كۆچبەر تەنها لەڕێی فەرەنساوە ئەو ڕێڕەوە ئاوییە زۆر مەترسیدارەیان بەزاندووە. كە نزیکەی دوو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراوە كە بریتی بووە لە 12 هەزار و 500 كۆچبەر.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، کەناڵی ئینگلیز بە یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێڕەوەکانی ئاو دادەنرێت لە جیهاندا، بەوپێیەی بە زۆرترین کەشتیی بارهەڵگر و کەشتییە کرۆزەکان داگیرکراوە، جگە لەو ڕەوتە بەهێزانەی کۆنتڕۆڵی ئاوەکانی دەکەن.

وتیشی، “ئەم ژمارە زۆرەی پەڕینەوە، ڕەنگدانەوەی بێتوانایی ئەو ڕێوشوێنە ڕێگرییانەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیاوە لەبارەی پرسی کۆچبەرانەوە گیراونەتەبەر”.

بابەتی پێشتر

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

بابەتی دواتر

وادەی خستنەڕووی نزیكبووەتەوە.. دەنگۆی نوێ لەبارەی ئایفۆن 14 ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share