سیستمێكی خۆراكیی سادە گورچیلەت دەپارێزێت

نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە لەو دۆخە تەندروستییە دژوارانەیە كە كاریگەری لەسەر ملیۆنان كەس لە جیهاندا هەیە، لە هەندێك دۆخدا دەبێتەهۆی لەكاركەوتنی هەندێك لە خانەكانی گورچیلە.

سەرەڕای هەوڵە تەندروستییەكان، تائێستا نەتوانراوە رێگری لە لەكاركەوتنی ئەو خانانە و پارێزگاری لە تەندروستیی گورچیلە بكرێت.

لەم نێوەندەدا توێژینەوەیەكی نوێ كە دكتۆر لۆرا بیرین، بەڕێوەبەری تاقیگەی GOFARR لە پەیمانگای Saban بۆ توێژینەوەكان سەر بە نەخۆشخانەی منداڵان لە لۆس ئەنجلوس، بە هەماهەنگی لەگەڵ دكتۆر ڤالتر لۆنگۆ، مامۆستا لە پەیمانگای تەمەن درێژیی سەر بە زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا ئەنجامیداوە، ئەنجامی ئومێدبەخشی لێكەوتەوە دەربارەی كاریگەریی سیستمی خۆراكی تایبەت لەسەر تەندروستیی گورچیلە.

لە توێژینەوەكەدا، تیمی توێژینەوە خۆراكیان بە جۆرە گیاندارێك داوە كە تووشبووی نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەن بوون، خۆراكێكی تایبەتی كەم خوێ و هاوشێوەی بەڕۆژووبوونی (LS-FMD) کە “هاوتایە لەگەڵ ئەو ژەمە رۆژانەیەی بۆ مرۆڤی نەخۆش پێشنیار دەكرێت” (خواردنی بڕێكی كەمی كالۆری لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە خۆراكییەكان کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە میتابۆلیزم هاوشێوەی ئەوانەی لە کاتی بەڕۆژووبووندا روودەدەن).

دەركەوت شەش خول لەم جۆرە سیستمە خۆراكییە دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی تێكچوونی خانەكانی گورچیلە و، سەرەڕای ئەوەی دەبێتەهۆی دووبارە بەگەڕخستنەوەی خانەكان و ئەركی گورچیلە.

توێژینەوەیەكی تاقیكاری كە لەسەر 13 نەخۆشی گرفتاری نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گورچیلە ئەنجامدرا، نیشانیدا كە سیستمێكی هاوشێوەی رۆژوو كاریگەریی خۆپارێزیی هەیە، لەوانەش كەمبوونەوەی پرۆتین لە میز و باشكردنی رووپۆشی دەمارەكان، بەراورد بەو نەخۆشانەی ئەو جۆرە چارەسەرە خۆراكییەیان پێنەدراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچە بۆ بەغداد نێردرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share