ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان هەڵكشا

تەندروستیی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا 1217 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە دوێنێ ژمارەی توشبوون دابەزیوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 1217 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 503 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا 13 كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، پێنج كەسیان لە هەولێر و سێ كەس لە سلێمانی و پێنجی دیكەش لە دهۆك بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 408 كەس.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس لەگەڵ ئەستێرە تورکیەکەی میلان لەسەرهێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share