کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، کاریگەریى شەپۆلی بارانبارین بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دووبارە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لە دواى نیوەڕۆ رێژەى بارانبارین زیاد دەکات بۆ لێزمە بارانى ناو بەناو، کاریگەیى ئەم کەشە ناسەقامگیرە تا کاتەکانى درەنگی شەو دەمێنێتەوە .

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، ئاسمانى ئەم ناوچانە زیاتر نیمچەهەور دەبێت، کاریگەریى بارانبارین لەم ناوچانە بە شێوەى نمەبارانى پچڕپچڕ لەسەر هەندێک ناوچە لە هەندێک کاتدا دەبێت .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین، کاریگەریى شەپۆلى بارانبارین بەردەوامدەبێت، لە دواى نیوەڕۆ بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى  سنوورى ئەم ناوچانە دەستپێدەکات، بارانبارین مامناوەند دەبێت، بارانی بەلێزمە لەسەر بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین و باکوورى پارێزگاى سلێمانى دەبێت، هەروەها  لەگەڵ بارانی بەلێزمە هەورەبروسکە دەبێت .

باس لەوەش دەکات، لە ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکوک ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەرى نمەباران هەیە لە دواینیوەڕۆ، لەشەودا کاریگەریى بارانبارین زیاددەکات، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند .

لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک نزمدەبێەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەی دوو شەممە   شەپۆلى باران بارین بە گشتى لە سەر ناوچەکەمان لاوازدەبێت، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت، نمە باران و هەندێک کات بارانى مامناوەند لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت، لە سەنتەرى پارێزگاکان نمەباران و هەندێک کات هەورەبروسکە دەبێت ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 21 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 24 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 26 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 12 پلەى سیلیزى

سۆران    :  17 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   28 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەر خوێندکارێک لە پۆلدا ئامادە نابێت دەتوانێت سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت

وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2026، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە،…
Total
0
Share