بەرگریی شارستانیی هەرێم: هێزەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان

بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێت، “خۆمان بۆ ئەو شەپۆلە بارانە بەخووڕە ئامادەکاردووە کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هێزەکانمان لە هەموو ناوچەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.”

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی شەممەوە دەستپێبکات، لە هەمانکاتدا پێشبینی دەکرێت کە زۆرترین رێژەی سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە (40 ملیمەتر) باران ببارێت و کەمترین رێژەش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بێت کە (15 ملیمەتر )باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەدات، لە هەر بارودۆخێکدا بێت، گشت هێزەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە حالەتی ئامادەباشی تەواون، بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی لە ناکاو.

دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتییان رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

١- لە سەنتەری شارەکان ئامادەباشی تەواو کراوە لە پاککردنەوەی مەنهۆلەکان و کردنەوەی رێڕەوی ئاوی قورس و ئاوی باران لەلایەن تیمەکانی شارەوانی بۆیە گرینگە هاولاتییان بەپێی رێنماییەکان هەڵسوکەوت بکەن بۆ سەلامەتی گشت لایەک .

٢-دووربکەونەوە لەو شوێنانەی، کە لە ساڵانی رابردوو ئاوی لێ کۆدەبوەوە بەتایبەتی ژێر پردەکان ئەو ناوچانەی رێڕەوی ئاون .

٣- هەموو تیمەکان و بنکەکانی ناو شار لە حالەتی ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێک.

دەرەوەی شار:

١- ناوچە نزمەکان بەتایبەتی کەند و چەمەکان مەترسیدارن بەهۆی هاتنی ئاوی باراناو بۆیە دووربکەونەوە لەو ناوچانە.

٢-شوانکار و مەرداران دەبێت لەو ناوچانەی رێرەوی ئاوی بارانن دووربکەونەوە بۆ سەلامەتی خۆیان.

٣- لە دەشت و ناوچە شاخاویەکان بروسک و هەورە تریشقە مەترسیدارن شوانکار و مەرداران و گوندنشینان وریابن.

٤- هەوڵبدەن گەشت نەکەن باشترە بۆ سەلامەتی خۆتان.

بە هاوڵاتییان دەشڵێت، “تکایە لەهەر بارودۆخێکدا بوویت و پێویستیت بە هاوکاری بوو بە زووترین کات پەیوەندی بە هێلی گەرمی بەرگریی شارستانی بکەن ژمارە ( 115 )”.

بابەتی پێشتر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ساڵی داهاتوو ئیماڕات زۆرترین گەشەی ئابوری بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی دواتر

لەدوای ئیسپانیا لافاو نەرویجی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە…
Total
0
Share