عەلی حەمەساڵح روونکردنەوە لەبارەی نەخۆشییەکەی کازم فاروق دەدات

عەلی حەمەساڵح چیرۆکی پشتگیریکردنی لە د. کازم فاروق دەگێڕێتەوە و دەڵێت، خانەوادەیەکی بەڕێزی ئیماندار کوڕەکەیان وەزعی خراپ بێت هانات بۆ بهێنن ناتوانیت بڵێی حەقم نییە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ” شەوێکیان کاتژمێر 11:00 ژمارەکی بەریتانیا بە واتس ئەپ تەلەفۆنی کرد، وتی من د.زوهێرم برای د.کازم فاروق، بە ناوی خانەوادەکەمان پەیوەندیت پێوە دەکەین، دەزانین تۆ دۆستایەتییەکی نزیکت لەگەڵ د.کازم نەبووە، بە زۆر کەسمان لە هاوڕێکانی ووتوە ئامادەنین لەسەری هیچ بڵێن، کازم لە دۆخێکی خرپدایە، دکتۆر 72 کاتژمێری بۆ داناوە ئەگەر لەم کاتەدا نەمرێت ئەگەری ژیانی بەهێزە، متمانەمان بە باوەڕت هەیە و دەشزانین ناترسیت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وردەکاری دۆسییەکەیان پێ وتم، لەوە نیگەران بوون وتبویان کوڕەکەیان رۆشتووتە ئەوروپا و مووچەش وەردەگرێت، باوەڕیان پێهێنام بۆ نەخۆشیەکەی، دواتر لەگەڵ دایکی و براکانی د.کازم لە سلێمانی دانیشتین جارێک بەتەنیا و جارێک  لەگەڵ سۆران عومەر زۆر بەڵگە و نووسراویان پیشانداین”.

لە درێژەی چیرۆکەکە عەلی حەمەساڵح نووسیوویەتی، “من دەمزانی لەسەر ئەم دۆسیەیە تووشی حەملەیەکی بێ ویژدانانە دەبمەوە، بەڵام لە ترسی ئەوەی بوختانم بۆ بکەن نەمتوانی چاو دابخەم، خانەوادەیەکی بەڕێزی ئیمانداری کوڕەکەیان وەزعی خراپ بێت هانات بۆ بهێنن، ناتوانیت بڵێی، حەقم نییە من تەنیا لەسەر زاری خێزانەکەی وتم، نەخۆشە دەیان بوختان و پەلاماردان و بێ ویژدانیان کرد بۆ!، گەیشتە ئەوەی بڵێن “فرمێسکی دایکی سیناریۆیە”هەی بێویژدانینە، ئێستا چی؟”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی گوهدار زێباری: تەندروستیی گوهدار لە ئاسایشی هەولێر زۆر ناجێگیرە و 4 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

بنەماڵەی گوهدار زێباری روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كونسوڵخانە نێودەوڵەتییەكان، دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی، رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە…
Total
0
Share