خراپ بەكارهێنانی کارگەی مەڕمەڕی ماوەت نیگەرانیی لێكەوتووەتەوە

دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن، کارگەی بەردی مەڕمەڕی ماوەت، کە لەسەر بودجەی گشتی بە نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار دروستکراوە، پێشتر کاری ساختەکردنی جگەرەی تێداكراوە و دەویسترێت دووبارە بۆ ئەو مەبەستە بەكاربهێنرێتەوە.

لە نوسراوێكدا، کە ئاڕاستەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانییان کردووە، هەریەکە لە پەرلەمانتاران عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد ڕایانگەیاندووە، “کارگەی بەردی مەڕمەڕی ماوەت لەسەر بودجەی گشتی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلاری تێچووە، ئەم کارگەیە لە ڕابردوودا کرابوو بە کارگەی جگەرە و بەبێ ئاگاداریی حکومەت، کاروباری جگەرەی تیادا دەکرا”.

بەوتەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، “لەو کارگەیەدا هەندێک مارکەی جیهانی تیادا ساختە دەکرایەوە، لە ئێستادا وەستاوە، پلانی ئەوە هەیە کۆمەڵێك کەسی دیكە بۆ هەمان بابەت بیخەنەوە کار”، بەڵام دووپاتیدەكەنەوە، “ئێستا نابێت دیسانەوە ئەو کارگەیە بدرێتەوە بە کەسێکی دیکە بۆ ساختەکاریی جگەرە، پێویستە بەگەڕبخرێتەوە بۆ خزمەتی گشتی”.

بۆیە لە نوسراوەكەیاندا دوو پەرلەمانتارەكە داوای هەڵوێست و بڕیاری وەزارەتی پێشەسازی دەكەن لەبارەی ئەو پرسەوە.

بابەتی پێشتر

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی کۆتا بڕیاری مباپێ ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
Total
0
Share