لەدوای ئیسپانیا لافاو نەرویجی گرتەوە

لەدوای ئەو زریان و لافاوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا وڵاتی ئیسپانیای گرتەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ وڵاتی نەرویجی گرتەوە.

میدیاکانی نەرویج بڵاویانکردوە، بەهۆی ئەو بارانی بەخوڕەی شەوی رابردوو بەشێک لە وڵاتەکەی گرتەوە لافاو دروستبوو و لە ئەنجامیشدا لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای نەرویج زیانی زۆریان بەرکەوت و چەند حاڵەتێکی رووخانی پرد و داڕمانی زەوی تۆمارکراون.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا هیچ ئامارێکی زیانی گیانیی تۆمارنەکراوە، بەڵام زیانە ماددییەکان زۆرن و دۆخی ناوچەکە کارەساتبارە.

یەکێک لە شارۆچکەکانی بیرگن کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە پێنج هەزار کەسە، سەرجەم ئەو رێگایانەی دەچنەوە سەری داخران و یەکێک لە پردەکانی ناوچەکەش رووخاوە.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە بە تایبەت ئیسپانیا کە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس: ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس رایدەگەیەنێت، ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share