پزیشكێك هۆشداری لە زۆر خواردنەوەی ئاو دەدات

زانراوە كە نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بەشێوەی رۆژانە سەرئێشە و هەستی شەكەتی و ماندوێتیت بۆ دروستدەكات، جگەلە لێكەوتە زۆر مەترسیدارەكان بەدرێژایی ژیان، بەڵام زۆر كەس رەنگە نەزانن كە زیادەڕەویكردنیش لە خواردنەوەیدا بەهەمان شێوە گرفتی تەندروستی دەهێنێتە ئاراوە.

پزیشكێكی گشتی هۆشداری دەدات دەربارەی ئەو بڕە ئاوەی پێویستە رۆژانە بیخۆینەوە، چونكە زیادەڕەویكردن تیادا رەنگە ببێتەهۆی جەڵتە و لەهۆشخۆچوون و تەنانەت مردنیش.

دكتۆر سەرمەد مەزهەر لەڕێی تۆمارێكی ڤیدیۆییەوە دەڵێت، رەنگی میز ئاماژەیەكی باشە بۆ زانینی ئەوەی زیادەڕەویت لە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیدا كردووە یان نا.

روونیشیكردەوە، “كاتێك بڕێكی زۆر ئاو دەخۆینەوە، دەبێتەهۆی دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لە خوێندا، ئەمەش واتا ئاوی زۆر دەچێت بۆ ئەو شانانەی ئاستێكی بەرزی خوێیان تیایە و زۆرینەی بەشەكانی جەستە كە كێشە دروست ناكات، بەڵام دەشێت لە مێشكدا دروستی بكات”.

ئاماژەشدەدات، كاتێك ئاستی سۆدیۆم زۆر دادەبەزێت، خانەكان دەستدەكەن بە ئاوسان، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر ئەندامە سەرەكییەكانی وەك مێشك دەبێت، دەبێتەهۆی نیشانەی وەك سەرئێشە، هێڵنج و ناهاوسەنگی و لە هەندێك دۆخی قورسیشدا لەهۆشخۆچوون یان مردن.

دەربارەی بڕی پێویستی ئاوخواردنەوەی رۆژانەش، دكتۆر مەزهەر دەڵێت، دوو لیتر “گونجاوە بۆ زۆرینەی خەڵك”.

روونیشیدەكاتەوە، بۆ زانینی ئەوەی ئایا بڕی پێویستت خواردووەتەوە دەتوانیت سەیری رەنگی میزەكەت بكەیت، دەبێت رەنگی روونی تەواو نەبێت، هەروەها نابێت زەردی زۆر تۆخ و تاریك نەبێت، یەكەمیان نیشانەی زۆر خواردنەوەی ئاو و دووەمیشیان نیشانەی كەمییە لە خواردنەوەیدا، بۆیە پێویستە هاوسەنگی بپارێزیت.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

دوو ماددە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادكرا

بابەتی دواتر

ئەو سەرۆک وەزیرانەی خەونی بە سەربەخۆبوونی گەلەکەیەوە دەبینی کۆچی دوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share