هەوکردنی توندی سێکسی دەتوانرێت بە دەرمانێکی چاو چارەسەربکرێت

توێژینەوەیەک کە ئەمڕۆ سێشەممە لە گۆڤاری نەخۆشییە گواستراوە سێکسییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، دژە زیندەیییەک کە بە شێوەیەکی باو بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی چاو بەکاردەهێنرێت، دەتوانێت کاریگەر بێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی میزڵدان کە بەهۆی مایکۆپلازمای جینیتالیۆمەوە دروست دەبێت.

هەوکردنی میزڵدان نەخۆشییەکە کاتێک دەردەکەوێت کە میزڵدان زیانی بەردەکەوێت بەهۆی هۆکاری دەرەکییەوە، هەوکردنەکە لەو بۆریەدا دەبێت کە میز لە میزڵدانەوە دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی جەستە، هەروەها ئەو بەشەیە کە سپێرمی پێیدا تێدەپەڕێت لە پیاواندا.

مایکۆپلازما جینیتالیۆم جۆرێکە لە بەکتریا کە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییە گواستراوە سێکسییەکان، پزیشکانی بەریتانیا لەم دواییانەدا سەرکەوتووبوون لە چارەسەرکردنی گەنجێک کە هەوکردنی ئەندامی زاوزێی بەهۆی مایکۆپلازمای جینیتالیۆمەوە تێدا دروستبووە بە دژە زیندەیی کلۆرامفینیکۆل کە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی باوی چاو بەکاردێت.

بەپێی وتەی نووسەری توێژینەوەکە دکتۆر مایک ڕیمنت، چارەسەرەکانی ئاستی یەکەم و دووەم بۆ مایکۆپلازمای زاوزێ بە شێوەیەکی بەردەوام شکست دەهێنن.

لە قۆناغی سێیەمدا پزیشکان هیچ بژاردەیەکی دەرمانی جێی متمانە نادۆزنەوە کە بە بەڵگەی بەهێز پشتگیری بکرێت، بەڵام دژە زیندەی کلۆرامفینیکۆڵ دەرگا دەکاتەوە بۆ هیوای چارەسەرێکی کاریگەر دوای سەرکەوتنی لە چارەسەرکردنی هەوکردنی میزڵدان لە نەخۆشێکی گەنجدا.

دکتۆر مایک ڕیمنت کە وەک پزیشک لە نەخۆشخانەی چێڵسی و وێستمینستەر لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا کاردەکات، چیرۆکی گەنجێک دەگێڕێتەوە کە هەوکردنی میزڵدانی هەبووە و چارەسەر بووە، بە کاریگەریی کلۆرامفینیکۆڵ.

ڕیمنت دەڵێت، “نەخۆشەکە نیشانەکانی هەوکردنی میزڵدان لە ئەنجامی مایکۆپلازمای ئەندامی زاوزێی تێدا دەرکەوتووە، هەوکردنەکە بەرگری لە چارەسەرەکان کردبوو دوای بەکارهێنانی چەندین ژەمی دژە زیندەیی  و بۆ چەند مانگێک لە وەرگرتنی چارەسەر.

دەشڵێت، دوای ئەوەی چارەسەرەکان شکستیان هێنا، ئەو و تیمە پسپۆڕییەکانی بژاردەی چارەسەری دواتریان کرد و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە کرد، ئەوان بڕیاریان دا کە دژە زیندەی کلۆرامفینیکۆڵ هەڵبژێرن لەبەر چەند هۆکارێک:

کاریگەریی تاڕادەیەک جێی متمانەی دژی بەکتریاکانی “مایکۆپلازمای سییەکان”، وەک چۆن لە چارەسەرکردنیدا بەکاردەهێنرێت، کە پەیوەندییەکی نزیک بە “مایکۆپلازمای ئەندامی زاوزێ”ـەوە هەیە.

کاریگەرییە لاوەکییە سووکەکانی

ئاسانکاری لە ژەمە دەرمانەکان

ئاسانیی بەردەستبوونی

لە درێژەدا دەڵێت، “ئێمە ئەو دەرمانەمان هەڵبژارد کۆرسێکی کورتی کلۆرامفینیکۆل بە شێوەی حەب بەکاربهێنین، چارەسەرەکە سەرکەوتوو بوو، نیشانەکانی نەخۆشەکە بە خێرایی باشتر بوون، دووبارە پشکنینی ‘مایکۆپلازمای ئەندامی زاوزێ’ نێگەتیڤ بوو”.

سەرەڕای ئەو ئەنجامە ئومێدبەخشانەی کە کلۆرامفینیکۆل لە چارەسەرکردنی مایکۆپلازمای ئەندامی زاوزێدا بەدەستی هێناوە، بەڵام تاکە کاندید نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم هەوکردنە سێکسییە، و ئەوەی کە چارەسەری دیکە لە ڕێگادا هەیە، بۆیە ڕەنگە کلۆرامفینیکۆل ببێتە چارەسەرێکی ڕێکوپێک یان نەبێت، بۆیە هەموو شتەکە بەندە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەسەر دژە زیندەییەکان .

سەبارەت بە هەوکردنی مایکۆپلازمای ئەندامی زاوزێ، ڕیمنت ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها لە ڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێتەوە، و هەوکردنێکی باوی وەک کلامیدیایە کە کاریگەری لەسەر سیستەمی زاوزێ هەیە , ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی هەوکردنەکان بەهۆی مایکۆپلازمای ئەندامی زاوزێ تەمەنیان کورتە و بەزۆری نیشانەکانی دەرناکەوێت، و نیشانەکانی تەنها بە ڕێژەیەک دەردەکەوێت.

بابەتی پێشتر

300 هەزار تۆن گەنم دەگاتە عێراق و دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بژاردەی گونجاوی بەردەم هەرێم و بەغداد رێککەوتنێکە لە بەرژەوەنديی هاوڵاتییاندا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share