پشکنینێکی نوێ دەتوانێت 50 جۆری شێرپەنجە بەر لە دەرکەوتنی دەستنیشانبکات

زانایان پشکنینکێکی نوێی خوێنیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت لە کەسانی سەروو 50 ساڵدا، 50 جۆری شێرپەنجە دەستنیشان بکات تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیشی.

سیستمی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا بۆ یەکەمجار ئەو تاقیکردنەوەیەی لە جیهاندا ئەنجامداوە.

تەندروستیی بەریتانیا باس لەوەدەکات، ئامانج لە پشکنینەکە دەستنیشانکردنی 50 جۆری شێرپەنجەیە پێشئەوەی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەرکەوێت لە کەسی تووشبوودا.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجامی یەکلاکەرەوە لەوبارەیەو ئاشکرانەکراوە، بەڵام زانایان دڵێن گەشبینین کە پشکنینەکە بتوانێت 20%ی مردن بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە کەمبکاتەوە.

تەنها لە بەریتانیا بە تێکڕا ڕۆژانە 467 کەس بەهۆی شێرپەنجەوە دەمرن، ئەو داهێنانە پزیشکییە دەتوانێت ساڵانە ژیانی 16 هەزار کەس ڕزگاربکات.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و کۆریای باشوور گەورەترین مانۆڕی سەربازییان دەستپێکرد

بابەتی دواتر

ئەپڵ هاككەرێكی عەرەب خەڵاتدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share