تووشبوون بە ئۆمیكرۆن لە ژاپۆن زیادیكردووە

بەرپرسانی تەندروستی لە ژاپۆن دەڵێن، هەشت كەسی تر دووچاری ئۆمیكرۆن بوون و دووانیان لەناو فڕۆكەدا تووشبوون.

ماوەیەكە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا “ئۆمیكرۆن” لە چەندین وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، پێشتر حكومەتی ژاپۆن تووشبوونی چوار كەسی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاندبوو، ئەمڕۆ هەینی تووشبوونی هەشت كەسی تری بەو گۆڕاوە نوێیەی كۆرۆنا ڕاگەیاند و ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە بە بەراورد بەم قۆناغەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن دەڵێت، “ئەو هەشت كەسە لە دەرەوەی وڵات تووشی ئۆمیكرۆن بوون و لەكاتی گەیشتنەوەیان بە ژاپۆن و پشكنینیان، تووشبوونیان بە ئۆمیكرۆن ئاشكرابووە”.

ڕوونیكردەوە، دوو لە توشبووەكان كە ژنێكە لە سییەكانی تەمەنیدایە لەگەڵ كوڕەكەیدا، ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو بە هەمان ئەو فڕۆكەیە لە نامیبیاوە هاتوونەتەوە بۆ ژاپۆن، كە دیپلۆماتكارێكی نامیبی هەڵگرتبوو، ئەو دیپلۆماتكارە یەكەم كەسە كە لە ژاپۆن بەشێوەیەكی فەرمی تووشبوونی بە ئۆمیكرۆن ڕاگەیەندرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share