خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەم سوودانەی هەیە

یلینا ئوستینۆڤا، پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ چەندین سوودی هەیە بۆ مرۆڤ و بە وردەکارییەوە دەیخاتەڕوو.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، خواردنەوەی ئاو لەدوای لەخەو هەڵسان لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی شلە لە جەستەدا لە دوای خەوتن، ئەمەش زۆر گرنگە چونکە رێگری دەکات لە ئەگەری مەینی خوێن.

ئەو پزیشکە باس لەوەشدەکات، خووی خواردنەوەی پەرداخێک ئاو بە سکی بەتاڵ لە بەیانیاندا نەک هەر یارمەتی جەستە دەدات بۆ لە خەو هەڵسان، بەڵکو چەندین سوودی بۆ تەندروستی و پێستی مرۆڤ دەبێت.

دەشڵێت، “دوای خواردنەوەی ئاو، پرۆسەی میتابۆلیزم لە جەستەشدا دەستپێدەکات، ئەمەش یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کێش دەدات، کاتێک بڕێکی پێویست ئاو دەخۆیتەوە لە رۆژدا، ئەو پرۆسانە خێراتر دەبن و هەستکردن بە برسێتی کەم دەبێتەوە”.

روونیشی دەکاتەوە، ئاو رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی تەندروستی پێست و قژ بۆیە خووی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا کاریگەری ئەرێنی لەسەر شێوەی دەرکەوتنی جەستە دەبێت.

جگە لەوانەش، خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە و هەوکردنی بۆری میز کەمدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشاریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێی جیهانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share